AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٧ ١٤:٤٣

موهاجرانی: لە شەڕێکی تێکەڵاو و چەند رەهەندی لەگەڵ دوژمنداین

موهاجرانی: لە شەڕێکی تێکەڵاو و چەند رەهەندی لەگەڵ دوژمنداین

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: لە شەڕێکی تێکەڵاو و چەند رەهەندیداین و هەوڵی دەزگای دیپلۆماسی وڵات ئەوەیە کە لە ڕێگای دیپلۆماسی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی و ئاشتیەوە پرسەکان چارەسەر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنگەی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێستا سێبەری شەڕ بە سەر وڵات راکێشراوە و دۆخەکەی سەخت و پێچراوتر کردووەتەوە.

هەروەها زیادی کرد: لە لایەکەوە لەلایەن مێدیا دژبەرەکانەوە هەڕەشەی شەڕمان لێئەکرێت کە ئاڵبەت ئەمە بۆ یەکەم جار نییە کە ئەو جۆرە بانگەشە دەکەن. لە هەمان کاتیشدا ئێمە لە شەڕێکی تێکەڵاو و چەند ڕەهەندیداین و هەوڵی دەزگای دیپلۆماسی وڵات ئەوەیە کە لە ڕێگای دیپلۆماسی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی و ئاشتیەوە پرسەکان چارەسەر بکات بەڵام لە هەمان کاتدا بژاردەکانی تریشمان لەبەرچاوە و بەدڵنیاییەوە بە پاراستنی سەربڵندی و یەکگرتوویی و فەرماندەیی لە ئەو دۆخە سەختە بپەڕینەوە.

موهاجرانی وتیشی: پێویستە جەخت بکەم کە کێشەی خەڵک، کێشەی ئێمەیە و لەبیری ناکەین کە ئاسایشی سەقامگیر کاتێک دێتە دی کە هاووڵاتیانی ئێمە هەست بە ئاسایش دەکەن. ئێمە بڕوامان ئەوەیە کە توانی ڕاستەقینەی ئێران لە یەکگرتووییدایە و ئێران بە وڵاتێکی فرە نەتەوە دەناسین؛ بۆیە بە فەرمی ناساندنی هەموو دەنگەکان، بەردەوام گوێی ئێمە بۆ بیستن کراوە بووە.

هەروەها وتیشی: لە دۆخێکدا کە ئاسایش لە مەترسیدایە، ڕوونە کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی وڵات ئاوا دەبێت و لە ئەو بارەوە وادیارە هەڕەشەیەک بوونی نییە.


News ID 58455

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha